21 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركرا
حاڵه‌تێكی مردنیش به كۆرۆنا له واست تۆماركرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی پشكنینه‌كانیان 21 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆڕۆنا، له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق تۆمار كرا.
به گوێره‌ی رایگه‌یه‌نراوه‌كه، 17 حاڵه‌ت له به‌غدا، 3 حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا و حاڵه‌تێكیش له به‌سرا، هاوكات حاڵه‌تێكی مردن به كۆرۆنا له واست تۆماركراوه.
به‌و جۆره‌ش كۆی گشتی له عێراق گه‌یشته 154 حاڵه‌ت، 41 چاره‌سه‌ركراو و 11 مردن.
ئ. م