مانچێستەر سیتی دەستبەرداری ئه‌ستێره‌یه‌كی دەبێت

پاریس سانجێرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتۆته‌ سه‌رهێڵ

بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئامادەن هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ریاز مەحرەز یاریزانی جه‌زائیری یانەکەیان بن، بە مەرجێک ئەو پارەیەی داوای دەکەن بەرامبەر ده‌ستبه‌رداربوونی دەستیان بکەوێت.

ماڵپەری وەرزشی جیهانی Goal بڵاویکردووە کارگێرێ ستیزن ئامادەیە هاوینی داهاتوو بەرامبەر 80 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هێرشبه‌ره‌ عه‌ره‌به‌كه‌یان بێت، بۆ ئەم مەبەستە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئامادەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانیان، بەڵام ئامادەنین ئەو پارەیە بۆ ئەو یاریزانە خەرج بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا گفتوگۆ فەرمیەکان لە نێوان هەردوو یانە دەست پێ بکات.

مەحرەز هاوینی رابردوو بەرامبەر 60 ملیۆن پاوەند لە لێستەر سیتیەوە گواسترایەوە مان سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیە لەم وەرزەدا نۆ گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار کردووە و هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

Fly Erbil Advertisment