كه‌مال كه‌ركووكی ده‌چێته‌ كه‌ره‌نتینه‌

په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

د.کەمال کەرکووكی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌سه‌ر داخوازی خۆی و به‌ مه‌به‌ستی پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌ره‌نتینه‌ كرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌مال كه‌ركووكی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌. تێیدا هاتووه‌: "لە 15ی ئادار گەڕامەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانە تێستی گەرمایم بۆ کرا دەرکەوت تەندروستیمان زۆر ئاسایی و درووست بوو لەگەڵ ئەوەش بەکارێکی باشم زانی رێنماییەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکەم وچوومە کەرەنتینە".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

سڵاو و رێز

بەڕێزان ماوەیەك بوو لە دەرەوەی وڵات بووم بە باشی ئاگاداری تعلیماتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بووم، ئەو بەڕێزانەی کە لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەچنە کەرەنتینە، زۆرم پێ باش و گرینگ بوو منیش ئەو رێنمایانە وەکو ھەر ھاووڵاتییەکی دیکەی کە دێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەم، چونکە گرینگە بە رێگایەکی زانستی بزانییت خۆت سەلامەتی ئەویش بۆ پاراستنی کەسە نزیکەکانت و ئەو بەڕێزانەی پێکەوە کار ئەکەن و بۆ گشت کۆمەڵگه‌.

لە 15-3 گەڕامەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لەفڕۆکەخانە تێستی گەرمایم بۆ کرا دەرکەوت تەندروستیمان زۆر ئاسایی و درووست بوو لەگەڵ ئەوەش بەکارێکی باشم زانی رێنماییەکان وەکو خۆی جێبەجێبکەم و چوومە کەرەنتینە.

دەستخۆشی لە حکومەتی کوردستان ئەکەم و سوپاس بۆ تیمی پزیشکی و تیمە پەیوەندیدارەکان چ لە فڕۆکەخانە و چ لە شوێنی مانەوەم زۆر بەباشی کارەکانیان ئەنجام ئەدەن ھەر ساخ بن.

 ئومێدەوارم ھەمو رێزدارێك زۆر بە باشی پابەندی رێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی خۆیان و گشت کۆمەڵگه‌.

کەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك –گەرمیان

15-3-2020

Fly Erbil Advertisment