زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆی بۆ خوێندنی ئۆنلاین ئاماده ده‌كات
پشتیوانی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت دووپات كرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی زانكۆی سەلاحەدین یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانس بۆباسكردنی چەند بابەتێكی هەنوكەیی ئەنجامدا و تێیدا جه‌ختی له پشتیوانیكردنی هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێكران، له‌وانه:
1- پشتیوانیكردنی هه‌نگاوه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی و لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوانە بەشداریكردنی زانكۆی سەلاحەدین لە پێشكەشكردنی هەموو جۆرەهاوكارییەك بە لێژنەی ناوبراو، ئەنجوومەن بڕیاری دا گەر وەزارەتی تەندرووستی پێویستی بە شوێن هەبێ بۆ دانانی نەخۆشخانەی كاتی تایبەت بەنەخۆشی كۆرۆنا ئەوا زانكۆ ئامادەیە شوێن و بینایەیان بۆ ئامادەبكات.
2- تاوتوێكردنی ئەگەری بەردەوامبوونی پەتای كۆرۆنا لەمانگی چوار، ئەنجوومەن بڕیاری دا كۆلێژەكان خۆیان ئامادەبكەن بۆ خوێندن بەڕێگای ئۆنلاین، بۆئەوەی قوتابیانی خۆشەویست ساڵێكی خوێندنیان. لەكیس نەچێت.
3- هاندانی مامۆستایانی پسپۆڕ لەبواری بایۆلۆجی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە رێگای سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانكۆوە.