عێراق 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنای راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 5 حاڵه‌تی له كه‌رتی ره‌سافه‌ی پارێزگای به‌غدا تۆماركراون و حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش له پارێزگای دیاله‌یه.
به‌و جۆره‌ش ژماره‌ی تووشبووان له عێراق، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، گه‌یشته 164حاڵه‌ت، 43 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 12 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.