دوو یاریزانی كورد له خولی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به خولی سویدی ده‌كه‌ن
به فه‌رمی، گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن ته‌نیا پشكنینی پزیشكی ماوه

یانه‌ی داڵكورد كه له خولی پله‌یه‌كی سویدی یاری ده‌كات، به فه‌رمی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی باشووری كوردستان گه‌یشته رێككه‌وتن.
یانه‌ی داڵكوردی سویدی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هاڕون ئه‌حمه‌دی ناوه‌راستكاری یانه‌ی دهۆك و فه‌رحان شكوری هێرشبه‌ری یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ئوردنی به گرێبه‌ستێكی دوو ساڵ و به مووچه‌ی مانگانه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن كه هه‌ردووكیان كوردن.
هاڕون ئه‌حمه‌د یاریزانی یانه‌ی دهۆك، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له لایه‌ن یانه‌ی داڵكورد په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه و له‌سه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هاڕون به كوردستان24ـی گوت: له ئێستادا ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین دۆخی وڵاتان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی بێت و خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، ئه‌وكات راسته‌وخۆ هاوشانی فه‌رحان شكور بۆ پشكنینی پزیشكی گه‌شتی سوید ده‌كه‌ین و پاشان واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی داڵكورد ده‌كه‌ین.
پرۆفایلی هه‌ردوو یاریزانه‌كه:
هاڕون ئه‌حمه‌د له یانه‌ی ئاكرێ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان یاری بۆ یانه‌كانی هه‌ڵۆ و برایه‌تی كردووه، ساڵانێكه له خولی نایابی كوردستان یاری بۆ یانه‌ی دهۆك ده‌كات.
فه‌رحان شكوری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی زاخۆ، هه‌ولێر، نه‌فتی وه‌سه‌ت و نه‌جه‌ف كردووه، دوایینجاریش یاریزانی یانه‌ی فه‌یسڵه‌ی ئوردنی بووه.
فه‌رحان شكور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به‌شداریی له مۆندیالی لاوان كردووه و 5 گۆڵی تۆمار كردووه.

