ئەیاد عەللاوی: پشتگوێخستنی خۆپیشاندەران كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە

"بەبێ بەشداری هەمووان، پرۆسەی سیاسی لە عێراق سەرکەوتوو نابێت"

K24 - ھەولێر

سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە، پشتگوێخستنی خۆپیشاندەران لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ، بە هەڵەیەکی گەورە دەزانێت.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە، پشتگوێخستنی خۆپیشاندەران لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ، بە هەڵەیەکی گەورە زانی و نوسیوویەتی، بازدان بەسەر رای خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و هێز و رێکخراوە مەدەنییەکان، لە پێکهێنانی هەر حکومەتێک، هەڵەیەکی گەورەیە و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە.

عەللاوی راشیگەیاند، بەبێ بەشداری هەمووان، پرۆسەی سیاسی لە عێراق سەرکەوتوو نابێت.