11 حاڵەتی نوێی تووشبوون به کۆرۆنا له عێراق تۆمارکرا

هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی نوێ تۆمار نەکراوه

K24 - هەولێر

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دوای پشکنین بۆ 123 حاڵەتی گۆماناوی به هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا، 11 حاڵەت پۆزەتیڤ دەرچوون.

تووشبووان له پارێزگا جیاجیاکانی عێراق بەمشێوەیەن:

4 حاڵەت له بەغدا

یەک حاڵەت له پارێزگای نەجەف

یەک حاڵەت له پارێزگای بەسڕه

یەک حاڵەت له پارێزگای دیوانییه

یەک حاڵەت له پارێزگای موسەننا

یەک حاڵەت له پارێزگای واست

دوو حاڵەت له پارێزگای کەربەلا

 بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هیچ حاڵەتێکی مردن له 24 کاتژمیری رابردوو تۆمار نەکراوه.

 بەمجۆره ژمارەی تووشبووان له عێراق گەیشته 177 کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ١٢ کەس. هەروەها تاکو ئێستا 49 کەسیش چاکبوونەتەوه.