وەزارەتی تەندروستیی عێراق حەنان فەتلاوی له شانەی قەیرانەکان دووردەخاتەوه

K24- هەولێر      

وەزیری تەندروستیی عێراق به هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک‌وەزیران، بڕیاری دا حەنان فەتلاوی له ئەندامێتیی شانەی قەیرانەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دووربخاتەوه.

له بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق وەک دیاره ئاراستەی نووسینگەی سەرۆک‌وەزیران کراوه، هاتووه: "ئاماژه به پەیوەندیی شەوی چوارشەممه رێککەوتی 18 ئاساری 2020 و بەیانیی پێنج‌شەممه 19ی ئاداری 2020، داوا دەکەین به راوێژکاری سەرۆک‌وەزیران بۆ کاروباری ئافرەتان رابگەیەندرێت چی دیکه ئاماده دانیشتنەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژماره 55 ساڵی 2020 نەبێت و ئەندامێتیی هەڵبوەشێتەوه".

ئەمە له کاتێکدایه ئەمڕۆ حەنان فەتلاوی وەک ئەندامی شانەی قەیرانەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاندبوو، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ له بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەفتەیەکی دیکه درێژدەکرێتەوه.