ژماره‌ی تووشبووانی عێراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵكشا
حاڵه‌ته نوێیه‌كان له 7 پارێزگا تۆماركراون
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوایین ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵات بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌مڕۆ 11 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه لایه‌ن له فه‌رمانگه‌ی گشتیی ته‌ندروستی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، تاقیگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ سامپڵی 123 گومان‌لێكراو له نه‌خۆشخانه‌كانی چه‌ند پارێزگایه‌ك كردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 حاڵه‌تی تووشبوون پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- 3 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا
- حاڵه‌تێك له شاری پزیشكان له به‌غدا
- حاڵه‌تێك له نه‌جه‌ف
- حاڵه‌تێك له به‌سره
- حاڵه‌تێك له دیوانییه
- حاڵه‌تێك له موسه‌ننا
- حاڵه‌تێك له واست
- دوو حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مڕۆ هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆمارنه‌كراوه.
كۆی گشتی تووشبووان و مردووان له عێراق به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
- به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه 177 حاڵه‌تی تووشبوون له سه‌رانسه‌ری عێراق تۆماركراون.
- تا ئێستا 49 حاڵه‌ت به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
- كۆی ئه‌وانه‌ی له عێراق به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان 12 حاڵه‌ته.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌موو رێكارێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گرنه به‌ر و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن.
H.B