هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راهێنانی هێزه عێراقییه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد
لە سێ بنکەی سەربازیش کشاونەتەوە
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راهێنانه‌كانی به هێزه عێراقییه‌كان هه‌ڵپه‌سارد.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەھۆی مەترسیەکانی کۆرۆنا راھێنانەکانیان بە ھێزە عێراقیەکان راگرتووە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند، راھێنانەکانیان راگرتوون و بەشێک لە سەرباز و راھێنەرەکانیشیان گەڕاندوونەتەوە بەریتانیا.
ھەفتەی رابردووش ھاوپەیمانان لە سێ بنکەی سەربازی کشانەوە و رادەستی ھێزە عێراقیەکانیان کردەووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوو، هێزەکانی هاوپەیمانان چەند جارێک لە لایەن میلیشیاکان، بۆردومانکراون.
H.J