پارێزگای موسەننا له کرێی ئەم مانگه خۆشدەبێت
K24 – هەولێر
حکومەتی ناوخۆی پارێزگای موسەننا، له کرێی ئەم مانگەی هەموو ئەوانەی کرێچیی حکومەتن خۆشبوو.
ئەم بڕیاره دوای بەدەنگەوەهاتنی ئەو کەسانەوه بوو که کرێچیی حکومەتن و داهاتیان به شێوەی رۆژانەیه.
بڕیاری پارێزگای موسەننا کرێچییەکانی حکومەت دەگرێتەوه و تەنیا بۆ مانگی ئاداره.
پێشترش چەند سەرمایەدار و خاوەن موڵکی هەولێر و سلێمانی له کرێی ئەم مانگەی کرێچییەکانی خۆیان خۆشببوون.
سەرچاوه: الاخباریة
K.S