واشنتن: له عێراق بێ هیوا بووین
عێراق به‌ڵێنێكی به ئه‌مه‌ریكا داوه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده به‌غدا به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكا داوه، لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه بكات، كه كراونه‌ته سه‌ر هێزه بیانییه‌كان، به‌ڵام به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: بێ هیوا بووین.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن تووشی بێهیواییه‌كی زۆر بووه له هه‌مبه‌ر رۆڵ و ئه‌ركی عێراق له هه‌مبه‌ر پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راشیگه‌یاندووه، عێراق به‌ڵێنی داوه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و كرده‌وانه بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌ربازگه‌ی تاجی، كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی تێدا جێگیر بوونه، رووبه‌ڕووی هێرشێكی مووشه‌كی بوه‌وه و له ئاكامدا سه‌ربازێكی به‌ریتانی و دوانی ئه‌مه‌ریكی كوژران.
له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیان بۆردومان كرد، كه له ناویاندا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ربه‌لا بوو، كه هێشتا له قۆناغی بنیاتنانه و كرێكارێكی پرۆژه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.