رووسیا: پێكوته‌ی كۆرۆنا 11 مانگی دیكه ئاماده ده‌بێت
ئێستا له تاقیگه‌كانی دامه‌زراوه‌ی زانستییدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی پزیشكی بایلۆجی فیدراڵی رووسیا، ڤیرۆنیكا سكڤۆرسۆڤا، رایگه‌یاند، پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنای نوێ ئێستا له تاقیگه‌كانی دامه‌زراوه‌ی زانستییدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و دوای 11 مانگی دیكه ئاماده ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه ناوه‌نده پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له كێبڕكێدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنای نوێ.
هاوكات رۆژانه هه‌زاران حاڵه‌تی نوێی تووشبوو له جیهان تۆمار ده‌كرێن و ئاماری حاڵه‌ته‌كانی مردنیش به‌و په‌تا جیهانییه تا دێت زیاتر هه‌ڵده‌كشێت.