ئاماری تووشبوون و مردن بەهۆی كۆرۆنا لە عێراق هەڵكشا
15 حاڵەتی تووشبوون و 3 گیانلەدەستدان تۆماركران
K24- هەولێر:
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی 15 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بەمەش كۆی ژمارەی تووشبووان لە سەرانسەری وڵات بوو بە 208 حاڵەت.
لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، تاقیگەكانی سەر بە وەزارەت پشكنینی پزیشكییان بۆ 350 گومانلێكراوی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ژمارەیەك پارێزگا كردووە و ئەنجامی 15 كەسیان پۆزەتیڤ دەرچووە.
حاڵەتە نوێیەكانی تووشبوون بەگوێرەی پارێزگاكان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- 2 حاڵەت لە بەری روسافەی بەغدا
- 4 حاڵەت لە بەری كەرخی بەغدا
- 2 حاڵەت لە نەجەف
- 2 حاڵەت لە موسەننا
- 4 حاڵەت لە بەسرە
- حاڵەتێك لە سلێمانی
سەبارەت بە ژمارەی مردووانیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی عێراق مردنی 3 حاڵەتی نوێی بەم شێوەیە راگەیاند:
- حاڵەتێك لە پارێزگای بەسرە
- حاڵەتێك لە ناوچەی كەرخی بەغدا
- حاڵەتێك لە ناوچەی شاری پزیشكان لە بەغدا
بەمەش كۆی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 17 حاڵەت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا دوایین ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسەكە، بۆ 208 حاڵەت هەڵكشا.
H.B