"ئەمەریكا پشتیوانی لە عەدنان زورفی ناكات"

واشنتن: پشتیوانی لە كاندیدێك دەكەین بایەخ بە عێراقێکی خاوەن سەروەری بدات

K24 - ھەولێر

ئەمەریکا رەتیکردەوە، عەدنان زورفی کاندیدی راسپێردراوی حکومەتی عێراق، پشتیوانی واشنتنی هەبێت.

رۆژنامەی ئەلمۆنیتۆر لە راپۆرتێکدا لە زاری دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، واشنتن وەک کەس پشتیوانی لە هیچ کاندیدێک ناکات، بەڵکو جەخت لەسەر ئەو بنچینانە دەکاتەوە، کە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو پێوەی پابەند دەبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئێمە لەگەڵ حکومەتێکداین، بە پلەی یەکەم بایەخ بە عێراقێکی خاوەن سەروەری بدات".

پێشتریش مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەروەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، ئەگەر عەدنان زورفی، کار بۆ سەروەری وڵاتەکەی و دژایەتی گەندەڵی و رەچاوی مافەکانی مرۆڤ بکات، بەمشێوەیە واشنتن پشتیوانی دەکات.