پارێزگای زیقار له کرێی خزمەتگوزاری و کرێچییەکانی حکومی خۆشبوو

بەهۆی کۆرۆنا و بۆ ئەم مانگەیه

K24 – هەولێر

پارێزگای زیقار رێنماییەکی دەرکردووه و بەپێی رێنماییەکه هەموو دانیشتووانی پارێزگاکه له کرێی ئاو و کارەبای ئەم مانگه دەبەخشرێن و کرێی ئەم مانگەی کرێچییەکانی حکومەتیش وەرناگیرێت.

 له راگەیەندراوی پارێزگاری زیقاردا هاتووه: "رێنماییەکە له چوارچێوەی رێوشوێنەکانی شانەی قەیراندا هاتووه بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر خەڵک، که بەهۆیەوه بۆ پێشگرتن له بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی فەرمی راگیرا و هاتوچۆش قەدەغەکرا."

داواش له هاوڵاتیان کراوه، بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پشتیوانی له تەندروستیی گشتی، له ماڵەکانیان بمێننەوه و رێوشوێنەکان رەچاوبکەن.

داواش له کەرتی تایبەت و بازرگان و خاوەن موڵکەکان کراوه، بارودۆخی ئێستا لەبەرچاو بگرن و بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر خەڵک، هەنگاوی مرۆڤانه بنێن.

 

K.S