وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی کۆرۆنای راگەیاند

21 حاڵه‌تی نوێ تۆماركران

K24- هەولێر

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دوایین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکراکرد.

بەپێی راگەیەندراوەکه، له 24کاتژمێری رابردوو 21 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوه و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوه.

ژمارەی تووشبووان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیەن:

٢ حاڵەت له رەسافه(بەغدا)

٤ حاڵەت له كەرخ(بەغدا)

٢ حاڵەت له نەجەف

٤ حاڵەت له بەسڕه

٢ حاڵەت له موسەننا

٧ حاڵەت له سلێمانی

وردەکاریی ئاماری گیانلەدەستدانیش بەمشێوەیەیە:

یەک حاڵەت له كەرخ و حاڵەت له مەدينەت تب و حاڵەتێکیش له بەسڕه

بەمجۆره ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشته 214 کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش 17کەسی تۆمارکرد. هەروەها تاکو ئێستا 52 کەسیش چاکبوونەتەوه.