ئەمڕۆ زورفی دەست به گفتوگۆ فەرمییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات

چەندین لایەنی شیعه دژی زورفین

K24 – هەولێر

بڕیاره ئەمڕۆ زورفی دەست به گفتوگۆ فەرمییەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەته کاتییەکەی بکات.

سەرچاوەیەک به شەرق ئەلئەوسەتی راگەیاندووه، له رۆژانی رابردوو، زورفی گفتوگۆیەکی چڕی لەگەڵ ئەو لایەنه سیاسییانه هەبوو، که راسپاردنی ئەویان بۆ پێکهێنانی حکومەت رەتکردبووەوه.

هەفتەی رابردوو، عەدنان زورفی به فەرمی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راسپێردرا.

به گوتەی سەرچاوەکه، زورفی خۆی بڕیاری داوه ئەمڕۆ دەست به گفتوگۆکان بکات و ئەنجامەکانیشی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات بۆ ئەوەی متمانەیان بەدەست بێنێت.

 

K.S