ئیبراهیمۆڤیچ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا به یه‌كجاری واز له یاریكردن ده‌هێنێت
ئیبراهیمۆڤیچ ماڵئاوایی له یاریكردن ده‌كات
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ سویدی کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 ئاداری 2020، بە پشت بە زانیاری کەسانی نزیک لە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلان بڵاوییان کردۆته‌وه ئەو یاریزانە بریاریداوە کە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بێنێت.
بە گوتەی ئەو کەسانە هۆکاری بریارەکەی زلاتان دواخستنی یارییەکانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها کێشەکانی کارگێری یانه‌ی میلانه.
زلاتان هاوینی رابردوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلۆسی ئەمریکی بریاریدا ئەو یانەیە جێبێڵێت و پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد و لەو ماوەیە لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە بەشداری 10 یاریکردووە و چوار گۆڵ و یەک ئاسیستی تۆمار کردووە.
ئیبراهیمۆڤیچ له 1991 بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای یانه‌ی ماڵمۆ ده‌ستی به یاریكردن كرد، پاشان له 2001 له یانه‌ی ماڵمۆ به به‌های 7 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی ئا‌یاكس گواسترایه‌وه، دواتر له كاروانی وه‌رزشی خۆی، یانه‌كانی یوڤێنتۆس، بارسێلۆنا، ئینته‌ر میلان، پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتدی تاقی كرده‌وه، تا ئێستاش نه‌یتوانیوه چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، زڵ‌اتان له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا زۆرترین گۆڵی كردووه به جۆرێك له كۆی 227 یاری 125 گۆڵی كردووه، له خولی فره‌نسا 113 گۆڵ، له پرێمه‌رلیگ 17 گۆڵ، له لالیگا 16 گۆڵ و له خولی ئه‌مریكا 52 گۆڵی كردووه.
