عێراق.. 12 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
5 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، 12 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق تۆماركران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 8 خاڵه‌ت له به‌غدا، 2 حاڵه‌ت له نه‌جه‌ف، حاڵه‌تێك له كه‌ربه‌لا و یه‌كێكیش له موسه‌ننا تۆماركراوه.
هاوكات 5 تووشبووی كۆرۆناش له كه‌رتی كه‌رخ له به‌غدا چاكبوونه‌ته‌وه و 3 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كان له عێراق گه‌یشته 233 حاڵه‌تی تووشبوون، 20 مردن و 57 چاره‌سه‌ركراوه.