وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت رەتدەکاتەوه

هۆکاری خاویی ئینتەرنێت رووندەکاتەوه

K24- هەولێر

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەنگۆی بڕینی خزمەتگوزاریی ئینەرنێتی رەتکردەوه و هۆکاری خاویی نینتەرنێتی له چەند رۆژی رابردوو روونکردەوه.

نەعیم روبەیعی وزیری گواستنەوەی و گەیاندنی عێراق رایگەیاند: "وەزارەت هیچ نیازێکی نییه خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت له عێراق بپچڕێنێت و هۆکاری خاویی خزمەتگوزارییەکەش له دوو رۆژی رابردوو، بەهۆی ئەوەوه بووه هەندێک له فەرمانبەران نەیتوانیوه لەسەر کارەکانیان ئامادەبن."

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق هۆکاری ئامادەنەبوونی کارمەندەکانیشی بۆ قەدەغەی هاتوچۆ گەڕاندەوه و گوتی: "بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ، کارمەندانی وەزارەت و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوه خۆیان بگەیەننه شوێنی کارەکانیان."

روبەیعی روونیشیکردەوه: "وەزارەت هەماهەنگیی لەگەڵ شانەی قەیرانەکان و فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەکان کردووه، رێگە به کارمەندانی سەربه وەزارەت و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان بدات، هاتوچۆ بکەن."

 

 K.S