ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له لوبنان گه‌یشته 248 كه‌س
(18) حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوو به كۆرۆنا گه‌یشته (248) كه‌س.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند، (18) حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و ئاماری تووشبووان به‌رز بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه داواشیكردووه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له تاقیگه ئه‌هلییه‌كان پشكنینیان ئه‌نجامداوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌رێنی بووه، پێویسته له كه‌ره‌نتینه‌كان بمێننه‌وه و تێكه‌ڵی كه‌س نه‌بن.
هاوكات سوپای لوبنان له ناو شار‌و شارۆچكه‌كان بڵاوه‌ی پێكراوه بۆ چه‌سپاندنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كۆنترۆڵكردنی ره‌وشی ئه‌منی ناو شاره‌كان.