ژمارەیەك ھاووڵاتی لە میسرەوە بە فڕۆكە دەگەڕێندرێنەوە عێراق
داوایەكی بەپەلە لە ھاووڵاتییانی عێراق لە میسر دەكرێت
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڕیاریداوه، سبه‌ی رۆژی سێشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بنێرێته میسر، بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتی و قوتابیانه‌ی له‌و وڵاته گیریان خواردووه.
عه‌بدوڵڵا لعێبی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌و هاووڵاتیانه‌ی عێراقی ده‌كات، كه بۆ خوێندن یان گه‌شت چوونه‌ته میسر و خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه، به‌په‌له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆیان بگه‌یه‌ننه نووسینگه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراقی له قاهیره‌ی پایته‌خت، بۆ ئه‌وه‌ی تكتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێبدرێت.