بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا خۆی كەرەنتینە دەكات
بەركەوتنی لەگەڵ تووشبووێك ھەبووە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای نەینەوا، ئاشكرایكرد، بەھۆی ئەوەی بەركەوتەی ھەبووە لەگەڵ كەسێكی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریاریداوە خۆی كەرەنتینە بكات.
فەلاح حەسەن، ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژنامەنووسێك بە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینی بۆ دەكرێت و ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بووە و دەردەكەوێت، كە تووشی ڤایرۆسەكە بووە، لەبەر ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر بەركەوتنی ھەبووە لەگەڵ رۆژنامەنووسەكە، بۆیە بڕیاریداوە لە ماڵەوە بمێنێتەوە و خۆی كەرەنتینە بكات.