33 حاڵەتی نوێی تووشبوون به کۆرۆنا له عێراق تۆمار کرا

ژمارەی مردووان گەیشه 23 کەس

K24- هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، له 24کاتژمێری رابردوو 33حاڵەتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له هەموو پارێزگانی عێراق به هەرێمی کوردستانیشەوه تۆمارکراوه.

رێژەی تووشبووان بەپێی پارێزگاکان بەمجۆرەیه:

بەغدا (الرصافة) 3 حاڵەت

بەغدا (الكرخ) 2 حاڵەت

بەغداد (مدينة الطب) 2 حاڵەت

نەجەف 2 حاڵەت

بەسڕه 1 حاڵەت

نەينەوا 1 حاڵەت

سلێمانی 12 حاڵەت

هەولێر 10 حاڵەت

 

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق 3 حاڵەتی مردنیش لەم ماوەیەدا تۆمار کراوه که که له رەسافه و بەسڕه و دیالەن.

هەر له 24 کاتژمێری رابردوو 5 کەسیش چاکبوونەتەوه که 3 کەس له مەدینەت تبی بەغدا و یەک حاڵەت له ميسان و یەک حاڵەت له كەربەلا بوون.

بەمجۆره ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له عێراق گەیشته 266 کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشته 23کەس. ئەوانەی تاکو ئێستاش چاکبوونەتەوه 62 کەسن.

 

K.S