تووشبوونی مێركڵ به كۆرۆنا ره‌تكرایه‌وه
به هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ پزیشكێكی هه‌ڵگری كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ره‌تیكرده‌وه، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.
دوێنێ راگه‌یه‌ندرا، به هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ پزیشكێكی هه‌ڵگری كۆرۆنا، ئه‌نگێلا مێركڵ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت.
دوای پشكنین بۆی، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی راگه‌یه‌ندرا و ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كه نه‌رێنییه.
هاوكات دوێنێ ئه‌وه‌ش ئاشكرا كرابوو، كه مێركڵ له ماڵی خۆیدا ئه‌رك و كاروباره‌كانی حكومه‌ت و وڵات به‌ڕێوه ده‌بات.