مووسڵ.. 4 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن

K24- هەولێر:

سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری موسڵ رایگەیاند، 4 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگاكە تۆماركران.

ئاشكراشیكرد، ئەو 4 حاڵەتەی ئەمڕۆ تۆماركراون، سەرجەمیا ئەندامی یەك خێزانن و لە دایك، باوك و دوو برای تووشبووەکەی پێشووی ئەو شارە پێكهاتوون.

جێگای ئاماژە پێدانە، تووشبووەکەی پێشوو رۆژنامەنووسە و لە وڵاتی سعوودیە گەڕاوەتەوە.

وەك رۆژبەیانی ئاماژەی پێدا، سەرجەم ئەو كەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو کەسە هەبووە، پشكنینیان بۆ کراوە و چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكانن كە لە بەغدا بگەڕێنەوە.

H.B