حکومەتی عێراق به گەشتێکی تایبەت هاووڵاتیانی خۆی له میسر دێنێتەوه
قۆناغ به قۆناغ دەگەڕێندرێنەوه
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: یەکەم گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی له میسر ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونیکردەوه: یەکەم گەشتی تایبەت نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرەی جێهێشتووه و بەرەو بەغدا بەڕێوەیه.
به گوتەی وەزارەتی دەرەوه، لەم گەشتەدا، 263 کەس دەگەڕێندرێنەوه که پێکدێن لەو هاووڵاتیانەی بۆ نەخۆشی یان گەشت سەردانی میسریان کردووه و لەوێ گیریان خواردبوو.
باڵیۆزخانەی عێراق له قاهیرەش رایگەیاند، داواکارییەکی زۆریان لەو هاووڵاتییه عێراقییانه پێگەیشتووه که له میسرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوه.
سەرچاوه: بغداد الیوم
K.S