زاخارۆڤا: پێویسته سزا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بسه‌پێندرێت سزاكانیان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا لانابه‌ن
پێشنیازی هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، پێویسته سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێندرێت، كه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا سزاكانیان له‌سه‌ر وڵاتان لانابه‌ن.
زاخارۆڤا له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: لابردنی سزاكان كه له لایه‌ن سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێشنیاز كراوه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی بیست، پێشنیاز و بیرۆكه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام پێویسته شتێكیشی بۆ زیاد بكرێت.
له باره‌ی ئه‌و زیادكردنه‌وه، زاخارۆڤا رایگه‌یاندووه، پێویسته سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێندرێت، كه سزاكانیان له‌سه‌ر وڵاتان له سه‌روبه‌ندی كۆرۆنادا لانابه‌ن.
بڕیاره رۆژی 26ی ئه‌م مانگه، كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی گرووپی بیست له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت بۆ تاوتوێكردنی پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.