تووشبووێکی دیكەی کۆرۆنا لە بابل گیانی لەدەستدا

لە موسەننا دوو كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

K24 - ھەولێر

تووشبووێکی کۆرۆنا لە پارێزگای بابل گیانی لەدەستدا و لە موسەنناش دوو كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

شانەی قەیرانەکانی عێراق ئاشكرای كرد، تووشبووێکی کۆرۆنای تەمەن 68 ساڵی لە پارێزگای بابل گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای بابل، تاوەکو ئێستا 2 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای موسەننا بڵاویکردەوە، دوو کەسی بەساڵاچوو، لە پارێزگاکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان لە موسەننا گەیشتە حەوت کەس.