سه‌ره‌ڕای ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام یاریزانه ئینگلیزه‌كان رووده‌كه‌نه یانه‌كانی شه‌وانه
ئه‌ستێره‌كانی پرێمه‌رلیگ پێشێلی رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن و له ماڵه‌وه دێنه ده‌ره‌وه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئینگلیزی، به‌شێكی زۆر له ئه‌ستێره‌كانی پرێمه‌رلیگ، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام له ماڵه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و كاته‌كانیان له یانه‌كانی شه‌وانه به رابواردن به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه شه‌وی رابردوو دێلی ئالی ناوه‌راستكاری تۆتێنهام له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێیه‌كه‌ی به ناوی (رۆبی مای) له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی له‌نده‌ن ماوه‌ته‌وه و خه‌ریكی رابواردن بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ریه‌ك له كایه‌ر واڵكه‌ری یاریزانی پێشووی تۆتێنهام و ئێستای یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ماڵه‌وه‌ی جێهێشتووه و به‌ره‌و یانه‌كانی شه‌وانه و خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان به‌ڕێكه‌وتووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه جه‌یمس مادیسۆن یاریزانی لێسته‌ر سیتی له‌گه‌ڵ ریاز محه‌ره‌زی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی كه ئێستا یاری بۆ مان سیتی ده‌كات له یانه‌یه‌كی شه‌وانه ماونه‌ته‌وه و سه‌رپێچی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی بریتانیایان كردووه كه داوای لێكراوه له ماڵه‌كانیان له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پێشێلی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و یانه‌كانیشیان كردووه كه داوایان لێكراوه ئاگاداری توانای جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی خۆیان بن و له ماڵه‌وه‌ش مه‌شقه‌كانیان بكه‌ن.