فەرەنسا هێزەكانی بەیەكجاری لە عێراق كشاندەوە
بنكەیەكی سەربازییان رادەستی هێزەكانی عێراق كردەوە
K24- هەولێر:
حكومەتی عێراق رایگەیاند، هێزەكانی فەرەنسا كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق بوون، بە تەواوی خاكی عێراقیان جێهێشت و بنكەیەكی سەربازییان رادەستی هێزەكانی عێراق كردەوە.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی "واع" لەسەر زاری عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو هێزانەی فەرەنسا كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق بوون، بە تەواوی كشانەوە و بنكەی سەربازی ئاسمانی قائیمیان رادەستی هێزەكانی عێراق كردەوە.
ئەمە دوای ئەوە هاتووە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 5ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرچوونی هێزە بیانییەكانی لەناو خاكی عێراق پەسەند كرد.
جێگای ئاماژەیە لە ساڵی 2014ـەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە هێزی ژمارەیەك وڵات پێكهاتووە، بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق بەشدارن.
H.B