قه‌زایه‌كی دیكه‌ی عێراق كه‌ره‌نتین كرا
دووه‌م قه‌زایه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای موسه‌ننا، بڕیاری دا قه‌زای "هیلال" له سنووری پارێزگاكه به ته‌واوی كه‌ره‌نتین بكات. دوای ده‌ربه‌ندیخان له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه دووه‌مین قه‌زای عێراقه كه‌ره‌نتین بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا پارێزگای موسه‌ننا راشیگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا له سنووری قه‌زاكه بڵاوكراونه‌ته‌وه، چونكه له‌و قه‌زایه‌دا ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 29 حاڵه‌ت و تووشبوونی 346 حاڵه‌تی دیكه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی سێشه‌ممه (24ی ئازار/ مارسی 2020)، حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاری دا ناحیه‌ی "تازه" به ته‌واوی كه‌ره‌نتینه بكات، دوای ئه‌وه‌ی دوو حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای تێدا تۆمار كرا.