عێراق.. بیانییه‌كان راهێنانیان به سوپا راگرت
به هۆی كۆرۆناوه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕیاریدا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی له بواری راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به شێوه‌ی كاتی رابگرێت، به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له عێراقدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هاوپه‌یمانییه‌كه رایگه‌یاندووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقدا، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان راده‌گرین و هه‌مواری خشته‌ی كاره‌كانمان ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، فه‌ره‌نسا له‌و بڕیاره ئاگادار كراوه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاری داوه سه‌رباز و راوێژكاره‌كانی له ئۆپراسیۆنی "باكوور" بگێڕێـتهوه وڵاته‌كه‌ی تا هه‌لومه‌رجێكی نوێ دێته ئاراوه.