هۆنگ كۆنگ.. 65 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونیان به كۆرۆنا تۆمار كردووه

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی هۆنگ كۆنگ رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونیان به كۆرۆنا تۆمار كردووه.
ده‌سته‌كه رایگه‌یاندووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 65 حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون، كه به‌رزترین ژماره‌ی تووشبووانه له رۆژێكدا. له‌و ژماره‌یه‌ش 41 كه‌سیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 518 كه‌س.