ئەمهریکا ماوهی بەخشینی عێراق بۆ کڕینی وزە له ئێران درێژ كردهوه
دوای ئهو ماوهیه دهبێت عێراق جێگرهوهیهك بدۆزێتهوه
K24- ههولێر:
ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە ماوەی بەخشینی عێراقی لە کڕینی وزەی ئێران بۆ ماوهی 30 رۆژی دیكه درێژ کردەوە.
بەرپرسێك لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەو بەخشینە 30 رۆژیە دووایین جارە، لە کاتێکدا نەوت لە 90%ـی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت، داهاتەکەشی بۆ 65% دابهزیوه، خهریكه عێراق له كهناری قهیرانێكی دارایی نزیك دهبێتهوه.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە بەردەوام ئەمهریکا ماوەی بەخشین بۆ عێراق درێژ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی وزەی پێویست لە ئێران بکڕێت، تاوەکو جێگرەوەیەك دەدۆزێتەوە، كه ساڵانێکە عێراق کێشەی کەڵەکەبووی وزە و دابینکردنی کارەبای هەیە، بە تایبەت ئێستاش لە وەرزی گەرما نزیك دەبینەوە.
مانگی رابردوو، ئەمهریکا بۆ ماوهی 45 رۆژ عێراقی لە کڕینی وزەی ئێران بەخشی، کە لە 120 رۆژەوە کەمی کردبووەوە بۆ 45 رۆژ، ئێستاش تەنیا 30 رۆژ مۆڵەتی بە عێراق داوە، تا کۆتایی مانگی نیسان وزە لە ئێران بکڕێت.
ئەمهریکا بەو مەرجه عێراقی له كڕینی وزه له ئێران بەخشیوە، كه دهبێت پشتبەستنی بە ئێران کەمبکاتەوە، پێویسته لەو ماوەیەدا کار لە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبای ناوخۆیی بکاتەوە، یاخود جێگرەوەی دیکە بدۆزێتەوە.
بەرپرسێکی عێراقی باڵا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە عێراق پابەندی هیچ مەرجێکی ئەمهریکا نەبووە.
ئەو بەرپرسە گوتی: بەهۆی ئهم دۆخهوه، واشنتن نەیویستووە ماوەی بەخشینەکە رابگرێت، چونکە عەدنان زورفی بۆ کابینەی نوێی وزاری راسپێردراوە، بەمەش ئەمهریکا نایەوێت بە راگرتنی ماوەی بەخشینەکە دژایەتی ئەو سەرۆك وەزیرانە نوێیە بکات.
لە ئەگەری درێژنەکردنەوەی ئەو بەخشینەش دەبێت راستەوخۆ عێراق هاوردەکردنی گاز و کارەبا لە ئێران رابگرێت، یاخود بەردەوام بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و خۆی بۆ هەموو جۆرە سزایەکی واشنت ئامادە بکات.
H.B