"كۆتینهۆ ده‌یه‌وێت تۆڵه له مێسی بكاته‌وه"
كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا: من خۆم یانه دیاری ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت بچمه یوڤێنتۆس
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی داوای له بارسێلۆنا كردووه رێگه‌ی پێبده‌ن خۆی یانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت و ئه‌وان یانه‌ی بۆ دیاری نه‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28 ئاداری 2020 له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه چه‌ندان یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ له‌سه‌رهێڵن، له‌وانه یانه‌كانی ئینته‌ر میلان، مانچێسته‌ر یونایتد، لیڤه‌رپوول و چێڵسی و پاریس سانجێرمان.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كۆتینهۆ حه‌ز ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ، ئاره‌زووی له خولی ئیتاڵیاشه، به‌ڵام نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه ئینته‌ر میلان، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یوڤێنتۆس یاری بكات.
فلیپی كۆتینهۆی یاریزانی بارسێلۆنا كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 33 یاری 8 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه و به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیایش بارسێلۆنا نایه‌وێت ئه‌م یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌رزانفرۆشی بكات، له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌یدا هاتووه بایرن میونشن ده‌توانێت به 120 ملیۆن یۆرۆ ئه‌م یاریزانه بكڕێته‌وه، به‌ڵام یانه باڤارییه‌كه هیچ ئاره‌زوییه‌كی بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نییه.
كۆتینهۆ له یانه‌ی ڤاسكۆ دیگامۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه له 2008 به به‌های ته‌نیا 3 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر میلان، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیسپانیۆل كرد، پاشان له 2013 ئینته‌ر ئه‌م یاریزانه‌ی به 13 ملیۆن یۆرۆ به لیڤه‌رپوول فرۆشت، دوای 5 ساڵ لیڤه‌رپوول ئه‌م یاریزانه‌ی به بارسێلۆنا به 140 ملیۆن یۆرۆ به بارسێلۆنا فرۆشت و قازانجێكی گه‌وره‌ی لێ‌كرد، كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گرینگی پێ نه‌درا، به‌شداریی له 78 یاری كرد، 21 گۆڵ و 11 ئاسیستی كرد.