هه‌واڵێكی شۆك بۆ هانده‌رانی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت

لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پێکانەکەی چاکبووە.

لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی بلاوگرانا دوای ئەوەی بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ماوەیەک لە یاریگەکان دوورکەوتەوە، بە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گوتووە کە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و چاوەریێ ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە دەکات و هەر کاتێک یارییەکانی ئەم وەرزە کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراون دەستی پێکردەوە، ئەوا ئامادەیە و دەتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی: پێشتر راگه‌یاندرابوو ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ لویس سوارێز كۆتایی هاتووه‌ ته‌نیا ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا بگاته‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ئومێدێكی كه‌م هه‌بووه‌ بتوانێت به‌شداریی له‌ یارییه‌كان بكات، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواخرانی خوله‌كان سوارێز ده‌توانێت له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ناپۆلی یاری بكات.

گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە ئەم وەرزە لەگەڵ بارسا پێش ئەوەی تووشی پێکان ببێت، لە تەواوی خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 24 یاری کرد و توانی 14 گۆڵ تۆمار بکات.

<blockquote class="twitter-tweet"><p lang="und" dir="ltr">?????? <a href="https://twitter.com/LuisSuarez9?ref_src=twsrc%5Etfw">@LuisSuarez9</a> <a href="https://t.co/0Dpjoqyfbk">https://t.co/0Dpjoqyfbk</a></p>&mdash; MARCA (@marca) <a href="https://twitter.com/marca/status/1243690682465898496?ref_src=twsrc%5Etfw">March 28, 2020</a></blockquote> <script async src="https://platform.twitter.com/widgets.js" charset="utf-8"></script>

Fly Erbil Advertisment