یه‌كه‌م به‌رپرسی حكومی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا خه‌وێنراوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق رایگه‌یاند، بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق تووشبوونی وه‌لید ئه‌لحلو، بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرده‌وه و راشیگه‌یاند، ئێستا ناوبراو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا خه‌وێنراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ماوه‌ی زیاتر له 15 رۆژه به‌هۆی نه‌خۆشیێكه‌وه ئه‌لحلو به مۆڵه‌ت له‌ماڵه‌وه‌یه و به‌ر له تووشبوونی و دوای تووشبوونیشی ده‌وامی وه‌زاره‌تی نه‌كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یدا تووشبوونی ناوبراو به كۆرۆنا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا بریكاری وه‌زاره‌ت چاوی به وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت نه‌كه‌وتووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له 15ی ئه‌م مانگه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌رانسه‌ری عێراق راگه‌یه‌ندراوه.
H.B