هێزه‌كانی فینله‌ندا له عێراق دهكشێنەوه
ئەفسەر و راوێژكارەكانیان لە ھەرێمی كوردستانیش دەكشێنەوە
K24 - ھەولێر
سوپای فینله‌ندا ئاشكرای كرد، كه ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كێشێته‌وه و راسته‌وخۆش كه‌ره‌نتینیان ده‌كات.
سوپای فینله‌ندا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه به‌شێكی زۆری له‌و 50 ئه‌فسه‌ر و راوێژكاره سه‌ربازیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌شق و راهێنانیان له هێزی پێشمه‌رگه كردووه، ده‌كێشێته‌وه و راسته‌وخۆش بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتینیان ده‌كات.
ئاشكراشی كردووه، كه ئه‌و هه‌نگاوه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كانیان، له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.