ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید له‌ قورسترین پێكان رزگاری بوو

زێدان چه‌كه‌ به‌هێزه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

مارکۆ ئاسینسیۆ هێرشبەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید دوای هەشت مانگ لە پێکانەکەی رزگاری بوو.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە مارکۆ ئاسینسیۆ هێرشبەری یانەی ریال مەدرید دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزە لە یارییە ئامادەکارییەکەی یانەکەی بەرامبەر ئارسێناڵی ئینگڵاند کە چۆکی تووشی پێکان بوو، ناچار بوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بەشداری هیچ یارییەکی ئەم وەرزەشی نەکرد، بەڵام دوای ئەو ماوەیە توانی لە پێکانەکەی رزگار بێت و لە ئەگەری بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئەم وەرزە کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراون، ئەوا دەگەڕێتەوە و پێشکۆتایی هاتنی وەرز دەتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی دەکات.

ئاسیسنسۆی 24 ساڵ وەرزی رابردوو لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 44 یاریکرد و توانی شەش گۆڵ و نۆ ئاسیست لە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان تۆمار بکات.

Fly Erbil Advertisment