زێدان ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌هره‌مه‌ندی بچووكی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كاسێمیرۆ دۆزیوه‌ته‌وه
ئه‌م یاریزانه لاوه به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی نرخی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌رزبووه‌ته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان له ئێستاوه پلانێكی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كاسێمیرۆ داڕشتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌هره‌مه‌ندی بچووكی دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌م هاوینه پێشبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 ئاداری 2020 له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید چاودێری ئیدورادۆ كاماڤینگای یاریزانی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی یانه‌ی ڕینی فره‌نسا ده‌كه‌ن كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی كاسێمیرۆی به‌رازیلی تێدایه، له ڕووی بچڕاندنی تۆپ و به‌رگریكردن و كۆنترۆڵی ناوه‌راست زۆر كارامه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: زێدان زۆر به‌م یاریزانه سه‌رسامه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی راسپاردووه، به‌ڵام ئاستی ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتۆته 80 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید پێیوایه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی نرخی ئه‌و یاریزانه بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ داده‌به‌زێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كات تا له جیهان نرخی یاریزان دابه‌زێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بچێته سه‌رهێڵ.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م یاریزانه وه‌ك پۆڵ پۆگباش وایه، ئه‌گه‌ر بێته ریال مه‌درید، زێدان واز له گواستنه‌وه‌ی پۆگبا دێنێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م یاریزانه لاوه له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا، به‌تایبه‌تی چاوی چه‌ندان یانه‌ی ئینگلیزی له‌سه‌ره، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ئارسێناڵه.
