عێراق دوا ئاماری كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
4 كەس بەهۆی پەتاكەوە مردن
K24- هەولێر:
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوون و مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 83 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- بەغدا روسافە: 2 حاڵەت
- بەغدا شاری پزیشكان: 1 حاڵەت
- بەغدا كەرخ: 11 حاڵەت
- بەسرە: 10 حاڵەت
- نەجەف: 18 حاڵەت
- سلێمانی: 14 حاڵەت
- كەربەلا: 3 حاڵەت
- موسەننا: 12 حاڵەت
- هەولێر: 10 حاڵەت
- دهۆك: 2 حاڵەت
وەك لە بەیاننامەكەدا راگەیەندراوە، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 4 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی پەتاكە تۆماركراون، بە شێوەیەك: "2 حاڵەت لە نەجەف، حاڵەتێك لە واست و حاڵەتێكیش لە دیالە".
هەروەها 9 كەسیش بە تەواوی لەو پەتایە چاك بوونەتەوە، "6 حاڵەت لە نەجەف و 3 حاڵەتیش لە هەولێر".
تا ئێستا كۆی تووشبووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ژمارەیان گەیشتووەتە 630 حاڵەت، لەكاتێكدا بەهۆی ئەو پەتایە تا ئێستا 46 كەس گیانیان لەدەستداوە و 152 كەسیش بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.
H.B