خوێندنی ئۆنلاین په‌سه‌ند كرا
"به رێگه‌یه‌كی گونجاو و سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق، خوێندنی ئۆنلاینی بۆ زانكۆكان په‌سه‌ند كرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه په‌ناده‌به‌نه به‌ر ئه‌و رێگه‌چاره و جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئێستا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، خوێندنی ئۆنلاین به‌هۆی بارودۆخی ئێستایه و به شێوه‌یه‌كی كاتی كاری پێده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، ئامانج له فێركردنی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین، بهیهكبهستنهوهى قوتابی و مامۆستاكانه به پرۆسه‌ی فێركردن، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی هه‌موو دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كانی جیهان یه‌كده‌گرێته‌وه و رێكخراوی یونیسكۆ و ئهسیسكۆش به بژاره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان داناوه.
وه‌زاره‌ته‌كه داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌ی زانكۆكان كردووه هه‌وڵی پێویست بده‌ن به گوێره‌ی ئه‌و توانسته به‌رده‌ستانه‌ی هه‌ن، خزمه‌ت به قوتابیان و بكه‌ن و پرۆسه‌ی خوێندن سه‌ربخه‌ن، دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری تایبه‌ت به‌دواداچوون بۆ میكانیزم و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه ده‌كات، هاوكات هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌ركه‌وتن و سووده‌كانی ئه‌و رێگه‌یه‌ی خوێندن ده‌كات.
ئ. م