مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شاراوه‌یی له 3 وڵات ده‌كرێت
له عێراق و لوبنان تووشبووانی كۆرۆنا له‌لایه‌ن گروپه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌شاردرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی شاراوه له هه‌ریه‌ك له عێراق، لوبنان و سووریا له ئارادایه و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "له عێراق خه‌ڵك له‌ناو ماڵی خۆیدا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه ده‌مرێت و ده‌شاردرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی لێ ئاگادار بكرێته‌وه".
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، "به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌و سێ وڵاتانه له‌وه ده‌ترسێن، ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا زۆر له‌وه زیاتر بێت كه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن و گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتداری نا حكومی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به ته‌واوی داده‌بڕێنن، كه حكومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ریانه‌وه نییه و پهتاكی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، "به‌رپرسان به‌تایبه‌تیش كارمه‌ندانی فریاگوزاری و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌فته‌ی رابردوو قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌زاران تووشبووی كۆرۆنا به شاراوه‌یی له هه‌ندێك ناوچه‌ی لوبنان و عێراق هه‌بن، و ئاشكرا نه‌كرێن، بۆیه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی له ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوودا دروست ده‌كات".
ئه‌و به‌پرسانه بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، "تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و باشووری لوبنان له‌لایه‌ن گروپه سیاسییه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێن و ده‌شاردرێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، سینارۆیێكی خه‌راپتر له عێراق و لوبنان له سووریاش له ئارادایه و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "هه‌رچه‌نده رێگا وشكانی و ئاسمانییه‌كان له نێوان ئه‌و سێ وڵاته به ته‌واوی داخراون، به‌ڵام ترسی ئه‌وه هه‌یه، به‌ر له داخستنی رێگاكان زۆرێك له هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه هاتوچۆیان له نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌دا كردبێت".
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆری زیاره‌تكارانی عێراقی و لوبنانی له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له شاری قومی ئێران، به‌یه‌كه‌وه له‌و شاره بوون و ماوه‌یه‌ك دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی كه‌می تووشبووان له‌و دوو وڵاته له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
رۆژنامه‌كه له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئه‌و ئاماره‌ی به فه‌رمی له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبووان و مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێن، ژماره‌كه‌یان دیارن، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر له ناو ماڵه‌كانیان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه ده‌مرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له هۆكاری مردنیان ئاگادار بكرێته‌وه، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، پێویسته ژماره‌كان و ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی بزانرێن، كه په‌تاكه‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌گینا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بێسوود ده‌بن، كه له‌پێناو رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق چه‌ندین رێكاری بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له وڵات گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌رانسه‌ری وڵات و درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه تا 11ی نیسان.
دوێنێش له دوایین ئاماردا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوون به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 46 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه و تا ئێستا 630 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 105 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B