عێراق.. 65 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
زۆرترین ژماره‌یان له شاری نه‌جه‌فن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوون و مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری وڵات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 65 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزگاكان تۆماركراون:
- به‌غدا روسافه: 3 حاڵه‌ت
- به‌غدا شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت
- به‌غدا كه‌رخ: 8 حاڵه‌ت
- به‌سره: 4 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 22 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 11 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 11 حاڵه‌ت
- دیاله: 2 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
- كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
- زیقار: 1 حاڵه‌ت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشی كرد، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك: "حاڵه‌تێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا، حاڵه‌تێك له به‌سره، حاڵه‌تێك له نه‌جه‌ف و یه‌كێكی دیكه‌ش له میسان".
هه‌ر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له دوێنێوه 18 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به ته‌واوی له ڤایرسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- به‌غدا روسافه: 3 حاڵه‌ت
- به‌سره: 4 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 6 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت
دوا ئاماری كۆرۆنا له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات، تا ئێستا كۆی تووشبووان به‌و په‌تایه له سه‌رانسه‌ری وڵات ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 694 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 170 كه‌سیش به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B