وه‌زیری پلاندانان: ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوویه‌تی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه
كۆرۆنا زلهێزه‌كانی هه‌ژاند و حكومه‌تی هه‌رێم نموونه‌یه‌كی جوانی پیشاندا
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، د. دارا رەشید، هه‌موو كابینه‌كانی رابردووی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسن له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا تێیداین و كابینه‌ی نۆیه‌م كاتێك هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌كار بوو، هه‌رێمی كوردستان له ژێر قه‌رزێك بوو، كه زیاتر له 24 ملیار دۆلاره.
له میانی به‌شداریكردنی له دیبه‌یتێكی كوردستان24دا، د. دارا ره‌شید گوتی: "خۆتان ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی دوو قه‌یرانی گه‌وره بووه‌ته‌وه، قه‌یرانی دارایی، كه رووی له جیهان كردووه، هه‌روه‌ها قه‌یرانی كۆرۆنا. ئه‌وه‌ی له كوردستان كراوه، كارێكی نموونه‌ییه و هاووڵاتیان شانازی پێوه ده‌كه‌ن".
له باره‌ی رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێگرتن له كۆرۆنا گوتی: "ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوویه‌تی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه. له كاتێكدا وڵاته زلهێزه‌كانی هه‌ژاند. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتی خه‌ڵكی كوردستانه. توانیومانه نموونه‌یه‌كی باش پیشان بده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، 8 مانگه ده‌ستبه‌كار بووه. ته‌واوكاری قه‌یرانه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م بووه، هاتووه‌ته سه‌ر قه‌رزێك كه زیاتر له 24 ملیار دۆلاره. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه به سلبی بڕوانینه كابینه‌كانی هه‌شته‌م و حه‌وته‌م. سیستمه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێم به هۆی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابوورییه‌وه له 1992ه‌وه نه‌مانتوانیوه حكومه‌تێكی نموونه‌یی پێكبهێنین. بۆیه هه‌موو كابینه‌كانی پێشووش به‌رپرسن له‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستا هه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له كابینه‌كه. سه‌ركرده‌ی لێهاتوو له كاتی قه‌یراندا ده‌رده‌كه‌وێت. سه‌ركه‌وتن باوكی زۆره، به‌ڵام له تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چ جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و چ جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به یه‌ك تیم كاركراوه و كۆبوونه‌وه‌كان هه‌موو به كۆده‌نگی بووه و به گیانی یه‌ك تیمی كار كراوه. له بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان هیچ جیاوازییه‌ك له بیروڕا نه‌بووه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستكه‌وته‌كان به حزبی و شه‌خسی ناكات و شكست و قه‌یرانه‌كانیش ناخاته ئه‌ستۆی كه‌س. كابینه‌كه هی به‌شدارانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانه".
دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌شكرد، هاووڵاتی زۆر متمانه‌ی به حكومه‌ت نه‌مابوو، له كابینه‌ی نۆیه‌م كاری یه‌كه‌ممان ئه‌وه بوو متمانه‌ی خه‌ڵك بگه‌ڕێنینه‌وه. پرسی كۆرۆنا متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك درووست كرده‌وه. خه‌ڵك له پرسی نه‌وتدا متمانه‌ی به حكومه‌ت نییه. به‌ڵام متمانه‌ی هه‌یه به‌غدا پاره نانێرێت و كێشه هه‌یه، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا شه‌فافیه‌ت له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات ئه‌وله‌ویه‌تی كارمانه. له دوای راپه‌ڕینه‌وه خه‌ڵك ده‌یزانی حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی نییه، ده‌وامی ده‌كرد، به بێ مووچه. ئه‌گه‌ر شه‌فافیه‌ت هه‌بێت متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت مووچه و بژێوی خه‌ڵكه. ته‌ندروستی خه‌ڵك گرنگ بووه و حكومه‌ت توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه له‌و رووه‌وه كار بكات. ئاسایشی خۆراكی خه‌ڵك ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ته. هاووڵاتیانیش ئه‌كید هه‌ست به‌و كارانه‌ی حكومه‌ت ده‌كات.