ریال مه‌درید له پێناو هاری كه‌ین 3 یاریزان ده‌داته تۆتێنهام
مۆرینهۆ پێشوازی له‌و 3 یاریزانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، هاری كه‌ین هێرشبه‌ری تۆتێنهام یه‌كه‌مین بژارده و ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌دریده كه له ئێستاوه فلۆرێنتینۆ پێرێز هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌دات.
پێگه‌ی "le10sport"ـی فره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین 3 یاریزان بداته تۆتێنهام كه پێكهاتوون له (گاریس به‌یل، خامیس رۆدریگێز و مارسێلۆ).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی تۆتێنهام متمانه‌ی به‌و 3 یاریزانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه و پێیوایه بژارده‌ی گونجاون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رۆیشتنی هاری كه‌ین.
سه‌رچاوه‌كه نووسیوه‌ت: هاری كه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام له كۆی 201 یاری، 136 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه، له‌لایه‌ن یانه‌كانی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر یونایتد، پاریس سانجێرمان و یوڤێنتۆس داواكراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه یانه‌ی تۆتێنهام ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری هاری كه‌ین بێت، چونكه یانه‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی زیانێكی دارایی گه‌وره بووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ش یاریزانه‌كه نایه‌وێت چیتر له‌گه‌ڵ تۆتێنهام به‌رده‌وام بێت له دوایین لێدواندا گوتوویه‌تی: له شوێنێك نامێنمه‌وه كه توانای ركابه‌ری و ململانێی نازناوه‌كانی نه‌بێت و ده‌مه‌وێت ببمه باشترین یاریزانی جیهان.
هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی تۆتێنهام پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كانی میلوال، لێیتۆن، نۆریچ سیتی و لێسته‌ر سیتی كردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی تۆتێنهام یاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه هاری تووشی پێكانێكی قورس هاتووه و ته‌نیا به‌شداریی له 25 یاری كردووه و 17 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.