جوڵهی بازرگانی له دەروازەی پهروێزخان زیادیكردووه
لەوێوە كەلوپەل و خۆراك رەوانەی ناوچەكانی عێراق دەكرێت
K24 - پەروێزخان
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەژێر رۆشنايی جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان جموجۆڵی بازرگانی تێدا زیادبووە و لەوێشەوە خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە بەردەوامی هاوردە دەکرێت.
ئەو خۆراک و کەلوپەلانەی لە مەرزی پەروێزخانەوە، هاوردە دەکرێن، جگە لە شارەكانی هەرێمی کوردستان رەوانەی سەرجەم ناوچەکانی عێراقیش دەکرێت، ئەمەش وایکردووە هیچ گرفتێکی کەمی خۆراک لە بازاڕەکاندا نەبێت.